|

Josef Fritzl ته‌مه‌ن ٧٣ ساڵ
ئه‌م پیاوه كه ناوی Josf Fritzl ه بۆ
ماوه‌ی ٢٤ ساڵ ده‌ست درێژی كردوه‌ته سه‌ر كچه‌كه‌ی خۆی،
شایانی باسه له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌دا كچه‌كه
كاناوی Elisabeth ه له ژێر زه‌مینه‌كه‌ی ماڵی خۆیان
دابووه‌و گوایه كه‌س پێی نه‌زانیوه.

Elisabeth Josef Fritzl
كاتێك ئه‌لیزابیس ته‌مه‌نی ١٨ ساڵ بوو
یارمه‌تی باوكی دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ك بباته
ژیرزه‌مینه‌كه‌ی ماڵی خۆیان، هه‌ر له‌وكاته دا باوكی
كچه‌كه‌ی په‌ل به‌ست كردوو هه‌ر له‌وێش به‌ندی كردوو
له‌هه‌ر هه‌فته‌یه‌كدا سێ جار ده‌ست دریژی كردوه‌ته سه‌ری
و ئه‌و كچه هه‌ر له‌و ژێرزه‌مینه‌دا حه‌وت منداڵی بووه‌و.
ئه‌و باوكه دڕنده‌یه زۆر جار ده‌ست درێژی كردوه‌ته سه‌ر
كچه‌كه‌ی له‌به‌ر چاوی منداڵه‌كان، ئه‌و منداڵانه
كه‌لانیوان ساڵی ١٩٨٨ و ١٩٩٢ له‌دایك بوونه.
یوسف له‌لای پۆلیس پێی به تاوانه‌كانی
داناوه. به‌ڵام ژنه‌كه‌ی یوسف خۆی له‌تاوانه‌كان دوور
ئه‌خاته‌وه و ئه‌ڵێ من هیچ ئاگاداری ئه‌م كاره نیم و
هه‌ر وایه‌زانم كه Elisabeth
له‌ته‌مه‌نی ١٨ ساڵیه‌وه له‌ماڵ ڕای
كردووه.
|