|
PC inspector
به‌رنامه‌یه‌كی خۆڕاییه و به‌كارهێنانی
زۆر ئاسانه، ته‌توانین وێنه‌ی لادراوی پێ
بگه‌ڕێنیه‌نه‌وه. داگرتنی به‌رنامه‌كه شاره‌زاییه‌كی
كه‌می ئه‌وێت، جێگایه‌كی زۆر كه‌میشی پێویسته و كارێكی
باشیشی پێ ئه‌كرێت. دوای
دامه‌زراندنی به‌رنامه‌كه، ته‌نها به چه‌ند كرته‌یه‌ك
ئه‌توانی هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی كه خۆت سڕیبووته‌وه،
به‌ئه‌نقه‌ست، یاخوود به‌هه‌ڵه، هه‌ر هه‌مویان
بگه‌ڕینیته‌وه. دووای
دامه‌زراندنی به‌رنامه‌كه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه
جێبه‌جێبكه. ١ ـ ئه‌و شوێنه‌ی
له‌وێنه‌كه‌ی خواره‌وه ژماره یه‌ك ی لێ نووسراوه
دایبگره‌و ئه‌وشوێنه دیار بكه كه وێنه‌كانی لێ
لادراوه، بۆ نموونه هاردی ڕه‌قی C .
٢ ـ فۆڕماتی وێنه‌كان نێشان بكه
كه‌ئه‌ته‌وێ دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان چۆنبن، PC inspector
خۆی JPG ی داناوه.
٣ ـ ئه‌وشوێنه نیشان بكه كه‌ئه‌ته‌وێ
وێنه‌كانی لێ پاشه‌كه‌وت (خزن) بن.
له‌شوێنی ژماه ٣ له‌وێنه‌كه.
٤ ـ كرته له‌سه‌ر Start بكه دوای ئه‌وه
چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی وێنه‌كان بكه، هه‌ر وێنه‌یه‌ك
دووساڵ پێش ئێستا لادراوه بۆت ئرهێنێته‌وه.
ئه‌م وێنه‌یه كرته بكه بۆ بینینی
به‌گه‌وره‌یی!

فه‌رموو به‌رنامه‌كه له سایتی سه‌ره‌كی خۆیان دابگره.
ناردنی بابه‌ت
HavaL
|